لالیگا

بارسێلۆنا بە دوو مەرج گریزمان بۆ ڕیزەکانی دەگوازێتەوە

بەگوێرەی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی رۆژنامەکانی ئیسپانیا، یانەی بارسێلۆنا جارێکی دیکە ئەنتوان گریزمانی هێرشبەری ئاتلەتیکۆ مەدریدی خستوەتە نێو بەرنامەکانی دەیەوێت ئەم هاوینە بۆ ڕیزەکنی بگوازێتەوە.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بلاویکردوەتەوە، کە بارسێلۆنا جارێکی دیکە بایەخی خۆی خستوەتە سەر گریزمان بۆ ئەوەی هێڵی هێرشبردنی خۆی تۆکمەتر بکات، بەڵام بۆ ئەمەش دوو مەرجی هەیە، یەکەمین مەرجی ئەوەیە یاریزانەکە دان بە هەڵەی پارساڵی بنێت کاتێک بارسای لە چاوەڕوانی هێشتەوە و لەکۆتایشدا نەهات بۆ یانەکە، مەرجی دووەمیش ئەوەیە کە کەمێک لە مووچەکەی کە 23 ملیۆن یۆرۆی ساڵانەیە، کەتر بکرێتەوە.

ئاشکرایە کە گریزمان دوای ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ بێ هیوایی جارێکی دیکە دایگرتوە و ڕۆیشتنی لە یانەی ئاتلەتیکۆ مەدرید لەم هاوینەدا بە کارێکی چاوەڕوانکراو وەسف دەکرێت.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close