زیدان: جگه‌ له‌ ناڤاس یاریی به‌ لۆكای كوڕیشم ده‌كه‌م

زینه‌دین زیدان دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ ریال مه‌درید و به‌ده‌ستهێنانی یه‌كه‌م سه‌ركه‌وتن رایگه‌یاند، جگه‌ له‌ ناڤاس یاریی به‌ لۆكای كوڕیشم ده‌كه‌م.

له‌ یاریی به‌رامبه‌ر سێلتاڤیگۆ دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی زینه‌دین زیدان، كه‌یلۆر ناڤاس و مارسیلۆ و ئیسكۆ و گاریس به‌یل سه‌ره‌كی بوون، له‌ كاتێكدا هه‌ر چوار یاریزانه‌كه‌ له‌لایه‌ن سۆلارییه‌وه‌ په‌راوێز خرابوون و ریال مه‌درید به‌ دوو گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر بردییه‌وه‌، ئیسكۆ گۆڵێكی كرد و مارسیلۆش گۆڵێكی دروستكرد و به‌یلیش گۆڵی كرد.

زیدان دوای یارییه‌كه‌ گوتی ‘هێشتا 10 یاریمان له‌م وه‌رزه‌ ماوه‌، جگه‌ له‌ ناڤاس له‌و چه‌ند یارییه‌ ماوه‌ یاریی به‌ كۆرتوا و لۆكای كوڕیشم ده‌كه‌م كه‌ گۆڵپارێزی سێیه‌مه‌، من یاریی به‌ سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم ده‌كه‌م، به‌ ئاستی به‌یل و مارسیلۆ و ناڤاس و ئیسكۆ دڵخۆش بووم، به‌ڵام من كۆرتوا و ریگیلۆنیشم له‌بیره‌ و ئه‌وانیش یاریی ده‌كه‌ن، من ده‌مه‌وێت سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانم بزانن كه‌ گرنگن له‌ یانه‌كه‌’.

هه‌روه‌ها زیزۆ گوتیشی ‘من ناڤاسم خۆش ده‌وێت، كۆرتواشم خۆش ده‌وێت، به‌ڵام پێشتر ناڤاس كه‌متر یاریی ده‌كرد و زوڵمی لێده‌كرا، ئێستا پێویسته‌ زیاتر یاریی بكات و مافی خۆی پێبدرێت’.

زیدان له‌باره‌ی بازاڕی گواستنه‌وه‌ی یاریزانان گوتی ‘وه‌رزی داهاتوو چه‌ند گۆڕانكارییه‌ك ده‌كه‌ین، به‌ڵام ئێستا نامه‌وێت قسه‌ له‌سه‌ر گۆڕانكارییه‌كان بكه‌م، ته‌نیا بیر له‌و یارییانه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ ده‌كه‌مه‌وه‌’.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close