ڤیدیۆی گۆڵه‌كانلالیگاهه‌واڵه‌كان

پێکهاتەی بەرسێلۆنا بۆ یاریی بەرامبەر ریال بیتیس راگەیێندرا

بەیانی یەکشەممە، بارسێلۆنا لە شاری سێڤییا و لەیاریگای ڤیامارین دەبێتە میوانی ریال بیتیس، لە گەری ٢٨لالیگای ئیسپانی.

پێش ئەم یاریی بارسێلۆنا بەفەرمی پێکهاتەی یانەی بۆ ئەم یارییە ئاشکرا کرد و عوسمان دێمبلیش، بەهۆی پێکانەوە دادەبرێت، هەرچەندە تۆماس ڤێرمایلینی بەرگریکاری یانەکەش لە پێکان گەڕایەوە، بەڵام ڤالڤێردی بۆ ئەم یارییە بانگێشتی نەکردووە.

پێش ئەم یارییە، بارسێلۆنا لە پلەی یەکەمی لالیگای ئیسپانی دێت بە 63خاڵ و بە جیاوازی 7خاڵ، پێش ئاتڵێتیکۆ مەدریدی رکابەری و خاوەن پلەی دووەم.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close