ڕۆژنامەیەک جموجۆڵەکانی نێیمار و باوکی بۆ گەڕانەوەی بۆ ئیسپانیا ئاشکرادەکات

وا دیارە نێیمار جۆنیۆر، چیتر نایەوێت لە سەرکێشییەکی لە فەرەنسا بەردەوام بێت هەموو هەوڵی خۆی دەدات بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ لیگای ئیسپانیا بگەڕێتەوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) ی ئیسپانی کە نزیکە لە ریال مەدرید بڵاویکردوەتەوە کە نێیمار داوای لە باوکی کردوە پەیوەندییەکانی لەگەڵ هەردوو یانەی ریال مەدرید و بارسێلۆنا خۆش بکات و بەردەوام بێت لە گفتوگۆ شاراوەکانی بەهیوای ئەوەی بتوانێت لەکۆتایی ئەم وەرزەدا یانەی پاریس سان جێرمان جێبهێلێت و بۆ یەکێک لە دوو یانە زەبەلاحەکەی ئیسپانیا بگەڕێتەوە، لێرەدا رۆژنامەی (ماڕکا) ئاماژە دەکات کە کارگێڕی یانەی ریال مەدرید دەیەوێت ئەو کارە بە گفتوگۆی فەرمی لەگەڵ یانەی پاریس سان جێمان بکات، نەک بە شێوەیەکی نهێنی لە کاتێکدا یانەی بارسێلۆنا پێشتر لەسەر زاری (بارتۆمیۆ)ی سەرۆکی یانەکە هەڵوێستی خۆی ئاشکرا کردبوو بەوەی کە زۆر سەرگەرم نین بۆ گەڕانەوەی ئەو یاریزانەی لە کاتێکی هەستیار یانەکەی جێهێشت، لە هەمان کاتیشدا بەرپرسانی یانەی پاریس هیچ بە هەواڵی خواستی نێیمار بە ڕۆیشتن لە پاریس دڵخۆش نین، بۆیە بەنیازن گرێبەستێکی باشتری بۆ بکەن و چەند تایبەتمەندێتی تازەی پێ بدەن، بۆ ئەوەی پارێزگاری لە یاریزانە بەڕازیلییەکە بکەن، کە بەهۆی پێکانەکانەوە نەتوانراوە بە باشی سوودی لێ وەربگیرێت.

ئاشکرایە کە نییمار بە بری 222 ملیۆن یۆرۆ دوای شکاندنی گرێبەستەکەی لە هاوینی 2017 لە بارسێلۆناوە پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسی کردبوو.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close