فەرمی: جیانی ئنفاتینۆ ژمارەی یانەکانی جامی جیهانی یانەکانی 2021 زیاد کرد

کەمێک پێش ئێستا لە هەواڵێکی بەپەلە جیانی ئینفاتینۆی سەرۆکی فیدراسۆنی تۆپی پێی جیهان فیفا بریاری زیادکردنی یانەکانی بەشداربووی جامی جیهانی یانەکانی بۆ 24 یانە زیاد کرد

لەهەواڵێک کە ماڵپەری گۆڵ بڵاوی کردۆتەوە باسی لەوە کردووە جیانی ئینفاتینۆ بڕیاریداوە ژمارەی یانەکانی جامی جیهانی یانەکانی ساڵی 2021 بۆ 24 یانە بەزر کردەوە، یانە بەشداربووەکانیش بەم شێوەیە دەبێت، 8 یانە لە کیشوەری ئەوروپا و 3 یانە لە کیشوەری ئەمریکای باشوور، 3 یانە لە کیشوەری ئاسیا و 3 یانە لە کیشوەری ئامریکای باکوور و ناوەڕاست و 3 یانە لە کیشوەری ئەفریکا و 1 یانە لە ئۆقیانوسیا

هەرەوەها ئینفاتینۆ بریاریداوە بە جدی کار لەسەر ئەوە بکەن بۆ مۆندیالی 2022 ژمارەی هەڵبژاردەکان لە 32 هەڵبژاردەوە بۆ 48 هەڵبژاردە زیاد بکەن، بۆ ئەم مەبەستە بریارە لە مانگی شەشی داهاتوو لە پاریسی فڕەنسا ئەم پێشنیارە بخەنە دەنگدانەوە

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close