یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانی زیدان دوای گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید

زینەدین  زیدان دوای ئەوەی وەکو راهێنەر گەڕایەوە ریال مەدرید، ئەمڕۆ لە یەکەمین کۆنگرەی رۆژنامەوانی خۆی بەست، لێرەدا گرنگترین لێدوانەکانی دەخەینە روو.

زیدان: لە ئێستادا 11 یارییمان ماوە لە لالیگا، هەموو یاریزانەکانمان ئامادەن بۆ ئەم یارییانە، من پشت بە هەموو یاریزانەکان دەبەستم و ئیسکۆش یەکێکە لەم یاریزانانە

زیدان سەبارەت بە گواستنەوەی یاریزانان گووتی: من بیرم لەم شتە نەکردووەتەوە تاوەکو ئێستا، هەموو یاریزانەکانم گرێبەستیان هەیە و ئاستێکی باش پێشکەش دەکەن، وەرزێکی زەحمەتە بۆ ئەوان

زیدان سەبارەت بە رۆیشتنی بەیل: باسی ئەم وەرزەی بەیل ناکەم باسی ئەم یارییانە دەکەم کە لەم ماوە نزیکەدا ئەنجامی دەدەین، ئێمە بۆ یاریی سبەی ئامادەین و بەیلیش بەهەمان شێوە

زیدان: مارسێلۆ و ئیسکۆ؟ هەردووکیان ئامادەن بۆ یاریی سبەی

زیدان: کیلیان مباپێ؟ تۆ لە وەڵامەکانم ناگەیت، پرسیارێکی زۆرم لەم بارەیەوە دەکرێت، ئێستا کاتێکی گونجاو نییە تاوەکو باسی ئەم شتانە بکەم، من لە ئێستا بیر لە یاریی سبەی و یارییەکانی داهاتوو دەکەمەوە، دوای کۆتاییهاتنی وەرز باسی ئەم شتە دەکەین (گواستنەوەی یاریزانان)

زیدان: من لەوەتەی 9 مانگ پێش ئێستا رۆیشتبووم بەڵام وەک ئەوکات بە پەرۆش نەبووم بۆ راهێنەرایەتی کردنی ریال مەدرید

وا بڕیارە سبەی زیدان یەکەم یاریی خۆی دوای گەڕانەوەی لەگەڵ ریال مەدرید ئەنجام بدات بەرامبەر سێلتاڤیگۆ کاتژمێر 06:15 لەناو یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close