هەڵبژاردەی مینی فووتبۆڵی عێراق بە ئەنجامێکی ئابڕووبەر شکستی خوارد

لەچوارچێوەی پاڵەوانی جامی کیشوەرەکان بۆ یاری مینی فووتبۆڵ کە یاریگایەکی لە تۆپی پێی بچووکراوە گەورەترە، هەڵبژاردەی عێراق لە دووەمین یارییدا بە ئەنجامی 12-0 بە هەڵبژاردەی چیکی دۆڕا.

لەم پاڵەوانێتیەدا هەڵبژاردەی عێڕاق نەیتوانی ئاستێکی باش پێشکەش بکات و بوو بە نێچیرێکی ئاسان بۆ هەڵبژاردەی چیکی کە لە هەدوو گێمدا باڵادەستی تەواوی بەسەر یاری سەپاندبوو، ئەوەش دووەمین شکستی گەورەیە بۆ هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوەی لە دەستپێکی یارییەکانی بە ئەنجامی 8-0 بە رۆمانیای دۆڕاند.

شکست خواردنی هەڵبژاردەی عێراق بەم دوو ئەنجامە ئابڕووبەرە چاوەڕێ دەکرێ هەرا بنێتەوە و لێکۆڵینەوە لە ئەنجامەکانی بکرێت دوای ئەوەی تیپەکە لە دوو یاریدا 20 گۆڵی لێ تۆمار کراو تەنانەت یەک گۆڵیشی نەکرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close