ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەی زە سەن لە ماڵپەری فەرمی خۆی لە چەند سەرچاوەیەکی نا فەرمی ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگی بڵاو کردۆتەوە کە زانیاریەکان دزەی پێ کراوە بەڵام تا ئیستا لە لایەن یوێفا یان سەرچاوەیەکی نزیک لەو فیدراسۆنە هیچ رونکردنیەوەیەک نەدراوە

بە پێی ئەو وێنەیەی بڵاو کراوەتەوە ئەنجامی تیروپشکی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ بەمشێوەیە دەبێت

لیڤەرپوول x ئەیاکس
یۆڤێنتۆس x پۆرتۆ
مانچێستەر يونايتد x تۆتنهام
بارسێلۆنا x مانچێستەر سیتی

ئەوە جاری یەکەم نیە زانیاری لەم شێوەیە بڵاو دەکرێتەوە، پارساڵ یانەی رۆما لە پێگەی فەرمی خۆی پێش ئەنجامدانی تیروپشکی چامپیۆنزلیگ لە ماڵپەری فەرمی خۆی بلیی یاریی خۆی بەرامبەر لیڤەرپوول بۆ فرۆشتن دانا بوو بەڵام زوو سڕیەوە، دواتر رۆما ڕوبەرووی لیڤەرپوول بۆوە لە قۆناخی 4ی چامپیۆنزلیگ

ئەمرۆ کاتژمێر 2 دوای نێوەڕۆ تیروپشکی قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ لە بارەگایی تۆپی پێی ئەوروپا ل وڵاتی سویسرا ئەنجام دەدرێت

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close