ڤیدیۆی گۆڵەکان: ناپۆلی گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆرپالیگ

دوای ئەوەی لە یاریی چوون، ناپۆڵی لە ئیتاڵیا توانی بە سێ گۆڵ بەسەر سالزبۆرگ سەرکەوێت، ئەمڕۆ لە یاریی گەڕانەوە ناپۆلی لە نەمسا بووە میوانی سالزبۆرگ و لە یارییەکە سالزبۆرگ توانی بە سێ گۆڵ بەرامبەر گۆڵێک سەرکەوێت، بەم ئەنجامی هەردوو یاریش ناپۆلی 4_3گەیشتە قۆناخی چارەکی کۆتایی یۆرۆرپالیگ.

گۆڵەکەی ناپۆلی لە رێگای ئەکادێز میلیک تۆمار کرا، گۆڵەکانی سالزبۆرگیش لەلایەن ماناس دابوور، گۆلبراندسن و کریستۆف لیتگێب تۆمار کران.

وابریارە بەیانی هەینی لە شاری نیۆنی سویسرا، تیروپشک بۆ یانە سەرکەوتووەکانی بکرێت و یاریگا سۆرتیش بە شێوەیێکی راستەوخۆ تیروپشکەکە دەگوازێتەوە.

 

 

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close