دەزانی ئیدێر میلتاو پێش ریال مەدرید چ یانەیێکی رەتکردووەتەوە؟

دوای نیوەرۆی ئەمڕۆ، ریال مەدرید ئیسپانی بەفەری یەکەم گرێبەستی خۆی ئەنجامدا، دوای گەڕانەوەی زینەدین زێدانی فڕەنسی بۆ پۆستی راهێنەرایەتی یانەکە.

ریال مەدرید ئیدێر میلتاوی بەگریکاری برازیلی لە یانەی پۆرتۆی پرتوگالی گواستنەوە یانەکەی، دوای ئەمەش بەشێک لە رۆژنامەکان و  رۆژنامەنوسی دیاری ئیسپانی، لویس سانچێز ئاشکرای کرد، کە میلتاو پێش ئەوەی پەیوەندی بە ریال مەدرید بکات گرێبەستی بارسێلۆنای رەتکردووەتەوە.

سەرچاوەکە ئاماژەی بەوداوە، کە بارسێلۆنا هەفتەی رابردوو بەجدی لەسەر هێل بووە بۆ ئەوەی میلتاو بگوازێتەوە کەتەلۆنیا، بەڵام یاریزانەکە رەتی کردووەتەوە، ئەمڕۆ یاریزانەکە بەفەرمی بووە یاریزانی ریال مەدرید و هاوینی داهاتوو پەیوەندی بە مێرەنگی دەکات و گرێبەستەکەی تاوەکو ساڵی 2025.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close