هه‌واڵه‌كان

ریال مه‌درید یه‌كه‌م گرێبه‌ستی بۆ زێدان ئه‌نجامدا

ریال مه‌درید له‌گه‌ڵ هاتنه‌وه‌ی زێدان یه‌كه‌م گرێبه‌ستی بۆ وه‌رزی داهاتوو واژۆ كرد، له‌گه‌ڵ میلتاوی به‌ریگریكاری پۆرتۆی پورتوگالی گه‌یشته‌ رێكه‌وتن، گرێبه‌سته‌كه‌یان راگه‌یاند.

پێگه‌ی فه‌رمی ریال مه‌درید بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ مێرێنگێ له‌گه‌ڵ پۆرتۆی پۆرتوگالی گه‌یشتۆته‌ رێكه‌وتن سه‌باره‌ت به‌ گواستنه‌وه‌ی میلیتاوی به‌ریگریكاری بڕازیلی بۆ ریزه‌كانی، ماوه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌شی بۆ شه‌ش ساڵ ده‌بێت واتا تا ساڵی 2025، بڕی گواستنه‌وه‌ی 35 ملیۆن یۆرۆیه‌.

میلیتاوی برازیلی ته‌مه‌نی 21 ساڵه‌ و درێژی 186سم، له‌گه‌ڵ پۆرتۆ له‌ خولی پۆرتوگالی 2 گۆڵی كردووه‌ و له‌ چامپیۆنزلیگیش له‌ كۆی 7 یاریی گۆڵێكی كردووه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close