ڕۆناڵدۆ لەسەر لاسایی کردنەوەی جووڵە ناشرینەکەی سیمیۆنی سزادەدرێت

دوای ئەوەی کریستیانۆ ڕۆناڵدۆ لە ڕیمۆنتادایەکی یۆڤێنتۆس بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید هاتریکی تۆمار کرد و یانەکەی گەیاندە قۆناخی هەشت، چاوەڕێ دەکرێ یاریزانەکە لەسەر لاسایی کردنەوەی جووڵەکەی سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدرید سزا بدرێت.

ماڵپەڕی (کاڵچیۆ مێرکاتۆ)ی ئیتاڵی بڵاویکردوەتەوە، کە ڕۆناڵدۆ ئەگەری زۆری هەیە بۆ یارییەک سزا بدرێت، بەهۆی ئەوەی لاسایی جووڵە ناشرینەکەی سیمیۆنی ڕاهێنەری ئاتلەتیکۆ مەدریدی کردوەتەوە، بە پێی ماڵپەڕەکە سیمیۆنی لەسەر ئەو جووڵەیەی بە بری 17 هەزار پاوەن لە لایەن یوفا سزادراوە، بۆیە ئەگەر یوفا جووڵەکەی ئەو بە هاوشێوەی سیمیۆنی هەژمار بکات و بە کاری ئەنقەست بێت دژی هاندەرانی ئاتلەتیکۆ، ئەوا دۆن ڕۆناڵدۆ لەسەر ئەو کارە ئەگەری هەیە بۆ یارییەک سزا بدرێت و نەتوانێت لە یاری چوونی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ یاری بکات.

ئاشکرایە کە ڕۆناڵدۆ لەو یارییەدا ئاستێکی سەرسوڕهێنەری بەرانبەر ئاتلەتیکۆ مەدرید پێشکەش کرد و توانی بە هاتریکەکەی لە ئۆبلاک یانەی یۆڤی بۆ قۆناخی هەشت سەربخات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close