هه‌واڵه‌كان

ویلیان قسه‌ له‌سه‌ر چاره‌نووسی هازار ده‌كات

ویلیان، یاریزانی چێڵسی و هه‌ڵبژارده‌ی بڕازیل، سه‌باره‌ت به‌ رۆیشتن و مانه‌وه‌ی هازارد له‌ تیپه‌كه‌یان رایگه‌یاند هیواداره‌ هازارد له‌ ریزه‌كانی بلوز بمێنێته‌وه‌، چونكه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین یاریزانه‌كانی تۆپی پێ له‌ جیهان.

ویلیان له‌ پرێس كۆنفڕانسێكدا به‌ر له‌یارییان به‌رامبه‌ر دینامۆكێفی ئۆكرانی له‌یه‌ر رۆیشتنی هازارد وتی: پێش هه‌موو شتێك ده‌مه‌وێت هازارد له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه‌، به‌ڵام له‌ جیهانی تۆپی پێ نازانین چی روو ده‌دات، ویلیان وتیشی: هازارد ئه‌ستێره‌یه‌ یه‌كێكه‌ له‌ باشترین ئه‌و هاوڕێیانه‌ی له‌ پاڵی یاریم كردووه‌، بۆیه‌ ئاره‌زوو ده‌كه‌م  وه‌رزی داهاتوو له‌گه‌ڵمان بمێنێته‌وه‌.

له‌گه‌ڵ گه‌ڕانه‌وه‌ی زێدن بۆ راهێنه‌رایه‌تی ریال مه‌درید ده‌نگۆی رۆیشتنی هازار بۆ ئه‌و تیپه‌ زیادی كردوو، له‌ لایه‌كیتریش گرێبه‌ستی هازارد له‌ یۆنۆی 2020 له‌ چێڵسی كۆتایی دێت و تا ئێستاش نوێی نه‌كردۆته‌وه‌.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close