هەڵبژاردەی عێراق دوو یاری لەپاڵەوانێتی بەسرەی نێودەوڵەتی ئەنجامدەدات

ڕۆژی چوارشەممەی داهاتوو هەڵبژاردەی عێراق لەسەر یاریگای بەسرەی نێودەوڵەتیدا، لە یارییەکی گرنگدا بەسەرپەرشتی (کاتانیچ)ی ڕاهێنەری سلۆڤینی بەرانبەر هەڵبژاردەی سووریا یاری دەکات.

بەگوێرەی خشتەی یارییەکان هەڵبژاردەی عێراق لەیاریگای بەسرە بەرانبەر سووریا یاری دەستپێک ئەنجام دەدات، دواتر هەردوو هەڵبژاردەی سوریا و ئوردن دووەمین یاری لە پاڵەوانێتیەکەدا ئەنجام دەدەن و ئینجا لە یاری کۆتایی هەڵبژاردەی ئوردن و عێراق بەیەک دەگەن.

جێی ئاماژەپیکردنە، کاتانیچ ڕاهێنەری عێراق بەم دواییە 5 یاریزانی تازەی بۆ تیپەکە بانگهێشت کردوە کە یەکیان ژیلوان حەمەدی یاریزانی یانچۆنی کۆریایە، کە پێشتر لە چەندین یانەی گەورەی سویدی یاری کردبوو.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close