مێسی لە سانتیاگۆ بێرنابیۆ مەشق دەکات

بڕیارە ئەم هەفتەیە لیۆنێل مێسی، ئەستیرەی بارسێلۆنا و هەڵبژاردەی تانگۆی ئارجەنتینی لەسەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ مەشقەکانی لەگەڵ هەڵبژاردەی وڵاتەکەی دەستپێبکاتەوە.

ڕۆژنامەی(مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە کە مێسی بەشداری مەشقەکان دەکاتەوە کە لە سەر یاریگای سانتیاگۆ بێرنابیۆ لە مەدرید ئەنجام دەدرێت بۆ ئەوەی خۆی بۆ یاری بەرانبەر ڤەنزوێلا ئامادەبکات کە دوای 8 ڕۆژی دیکە لەسەر یاریگای (واندامیترۆ پۆلیتانۆ)ی ئاتلەتیکۆ مەدرید ئەنجام دەدرێت.

دوای ئەم یارییەش بڕیارە هەڵبژاردەی ئارجەنتین لە دووەمین یاری دۆستانەیدا بەرانبەر هەڵبژاردەی مەغریب لە شاری تەنجە یاری بکات، ئەوەش لە میانەی خۆئامادەکارییەکانی ئەو هەڵبژاردەیە دێت بۆ کوپا ئەمەریکا، لە کاتێکدا مەغریب خۆی بۆ جامی نەتەوەکانی ئەفریقیا ئامادە دەکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close