کلۆپ ناوی ئەو یانەیەی ئاشکرا کرد کە نایەوێت ڕووبەڕووی ببێتەوە

دوای سەرکەوتنێکی گەورە لەنێو یاریگای (ئەلیانز ئارینا) بەرانبەر بایەڕن میونشین، یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوولی ئینگلیزی ناوی ئەو یانەیەی ئاشکرا کرد کە نایەوێت لە قۆناخی داهاتووی چامپیۆنزلیگ ڕووبەڕووی ببێتەوە.

لەم بارەیەوە، کلۆپ لە میانەی قسەکانی بۆ ڕۆژنامەنووسان ستایشی یاریزانانی یانەکەی کرد و سەرکەوتنەکەی بە گرنگ وەسفکرد، هەروەها کوتیشی کە ئەو بردنەوەیە لە ڕووی دارایی و گەرانەوەی متمانە بۆ تیپەکە زۆر گرنگی هەبوو، ئێمە بەسەر بەسەر تیپێکی وەک بایەڕن میونشینلە نێو یاریگای ئەوان بردنەوەمان بەدەستهێنا، ئەوە بەها و گرنگی خۆی هەیە”.

سەبارەت بەقۆناخی داهاتوو، کلۆپ ئاماژەی کرد، کە پێشتریش بەر لەتیروپشکی قۆناخی 16 ئاماژەم کردبوو، کە حەز لە ڕووبەڕووبوونەوەی دوو یانە ناکەم، یەکەمیان یۆڤێنتۆسە ئەوی دیکەش بڕۆسیا دۆڕتمۆند بوو کە ماڵئاوایی کرد، بەلام یۆڤێنتۆس لە کێبڕکێ ماوە”.

لە لایەکی دیکەوە، هەر سەبارەت ئەو یانەیەی حەز ناکەن ڕووبەڕووی ببنەوە، جیمس میلنەری بەرگریکاری لیڤەرپوول گوتی من حەز لە یاری کردن بەرانبەر مانچێستەر سیتی ناکەم”.

ئاشکرایە کە سبەی هەینی تیروپشکی قۆناخی هەش و چواری پاڵەوانێتییەکە ئەنجام دەدرێت و هەموو ڕووبەڕووبوونەوەکان دەردەکەون.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close