هاندەرانی بارسێلۆنا داوای یۆڤێنتۆس دەکەن لە قۆناخی8 !

دوای کۆتایی هاتنی یارییەکەی ئەمشەو سەرکەوتنی بارسێلۆنا بە ئەنجامی پێنج گۆڵی بەرامبەر گۆڵیک لە دژی لیۆن، بە فەرمی یانەکە کەتەلۆنیەکە خۆی گەیاندە قۆناخی 8ی چامپیۆنزلیگ لە نوێترین راپرسی کە یانەکە بۆ هاندەرانی ئەنجامداوە هاندەرانی بارسێلۆنا داوای یۆڤی دەکەن لە قۆناخی داهاتوو

لە پەرەی فەرمی ڤایبەر بارسێلۆنا بە شێوازی پوول ناوی سەرجەم یانەکانی قۆناخی 8ی داناوە دوا لە هاندەران دەکات ئەو یانەیە دیاریی بکەن کە حەز دەکەن بارسێلۆنا لە قۆناخی داهاتوو بەرامبەری یاریی ئەنجام بدات، لە کۆی 4768 هاندەر، 2.2 هەزار هاندەر واتە ٪45 یۆڤێنتۆسیان هەڵبژاردووە حەز دەکەن روبەرووی ئەو یانەیە ببنەوە لو قۆناخی داهاتوو، دوای یۆڤی پۆرتۆ دێت کە ٪18 هاندەران داوای ئەو یانەیە دەکەن

بریارە هەینی داهاتوو تیروپشک بۆ یانەکانی قۆناخی هەشتی چامپیۆنزلیگ ئەنجام بدرێت، ئەمساڵ بە شێوازێکی نوێ تا یاریی کۆتایی یارییەکان دیاریی دەکرێت

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close