مێسی: ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ به‌رامبه‌ر ئاتلێتیكۆ مه‌درید ئه‌نجامیدا سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو
مێسی دوای سه‌ركه‌وتنیان بۆ قۆناخی چاره‌كی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، ستایشی كریستیانۆ رۆنالدۆ و یۆڤێنتۆس ده‌كات و به شان و باڵی ركابه‌ره سه‌رسه‌خته‌كه‌ی هه‌ڵده‌دات.
دوای ئه‌وه‌ی 5-1 له لیۆنیان برده‌وه، مێسی گوتی ‘دوای ئه‌وه‌ی ئه‌نجامی یارییه‌كه بووه 3-1 باشترین ئاستی خۆمان پێشكه‌شكرد و باشترین وێنه‌ی خۆمان پیشان دا، ئێمه له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمان دا گۆڵ بكه‌ین، دوای گۆڵی یه‌كه‌م هه‌وڵمان دا به ئارامی یاریی بكه‌ین، له سه‌ره‌تاوه هه‌وڵمان دا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بهێنین’.
لیۆ له‌باره‌ی هاتریكه‌كه‌ی شه‌وی رابردووی كریستیانۆ رۆناڵدۆوه گوتی ‘ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ شه‌وی رابردوو ئه‌نجامی دا زۆر نایاب بوو، شه‌وێكی مه‌زنی پێشكه‌شكرد و سێ گۆڵی كرد، دۆن شه‌وێكی سیحراوی تۆماركرد، ئه‌وه‌ی كریستیانۆ رۆناڵدۆ و یۆڤێنتۆس ئه‌نجامیان دا زۆر سه‌رسووڕهێنه‌ر بوو، پێشبینی ده‌كرد ئاتلێتیكۆ مه‌درید به‌هێزتر ده‌ربكه‌وێت، به‌ڵام یۆڤی كردییه ده‌ره‌ووه و واینه‌یه‌كی باشیان وه‌رگرت’.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی له قۆناخی چاره‌كی كۆتایی حه‌ز ده‌كات رووبه‌ڕووی كامه یانه بێته‌وه، مێسی گوتی ‘یۆڤێنتۆس و مانچێسته‌ر سیتی دوو تیپی زۆر باشن، ئه‌یاكس ئامسته‌ردامیش به یاریزانه لاوه‌كانی به‌هێزه، سه‌رجه‌م یانه‌كان ئاڵۆز و به‌هێزن، پێویسته ئاماده‌بین بۆ ئه‌م قۆناخه هه‌ستیاره و سه‌خته.