بەرگریکارە نایابەکەی ئەیاکس یانەی داهاتووی خۆی دیاری کرد

دوای ماویەک دوو دڵی لە دیاری کردنی داهاتووی خۆی، ماتیاس دی لیخت، بەرگریکاری لاوی هۆڵەندی یانەی ئەیاکس ئەمستردامی هۆڵەندی کۆتایی بە دوو دڵی و دڵە ڕاوکێی خۆی هێنا و داهاتووی خۆی یەکلایی کردەوە.

ڕۆژنامەی (سپۆرت)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە دی لیخت لە کۆتاییدا بڕیاریداوە یانەی بارسێلۆنا هەڵبژێرێت، بە پێی هەواڵەکە پێشتر بەرگریکارەکە بەهۆی زۆری بەرگریکاری بە توانا لە بارسێلۆنا وەک پیکێ و ئەلبا و ئۆمتیتی و لینگێت و تۆدیبۆ گومانی هەبوو لە هاتن بۆ بارسێلۆنا لە ترسی ئەوەی شوێنی لە پێکهاتەی سەرەکی یانەکە نەبێتەوە، بەڵام دوایی دوایین قسەکانی بارتۆمیۆی سەرۆکی یانەی بارسا سەبارەت بە گرنگیدان بە هێنانی دی لیخت یاریزانەکەی دڵنیا کردەوە و بڕیاری کۆتایی خۆی یەکلایی کردەوە.

ئاشکرایە کە دی لیخت، یەکێکە لە بەرگریکارە لاوە بەتواناکان لەسەر ئاستی ئەوروپا و لەم ماوەیە جگە لە بارسێلۆنا لە لایەن یانەی پاریس سان جێرمان و چەند یانەیەکی ئینگلیزیش بایەخی پێ درابوو و چاودێری دەکرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close