پاریس سان جێرمان گورزێکی کوشندەی دیکە بەردەکەوێت

دوای ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ بە دۆڕاندن لە یاریگای خۆی بەرانبەر مانچێستەر یۆنایتد بە ئەنجامی 3-1 ، یانەی پاریس سان جێرمانی فەرنسی بە لەدەستدانی جۆلیان دراکسلەر بۆ ماوەیەک گورزێکی دیکە بەرکەوت.

لەم بارەیەوە دراکسلەر لە پەیجی تایبەتی خۆی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان، ئاشکرای کرد کە بەهۆی ئەو پێکانەی لە یاری مان یۆنایتد تووشی هات، بۆ ماوەی چەند هەفتەیەک لە یانەکە دوور دەکەوێتەوە، ئەوەش واتای ئەوەیە کە ئەگەری ئەوە هەیە ئەم وەرزەی ئەو یاریزانە کۆتایی پێ بێت گەر زوو نەگەڕێتەوە بۆ یاریگاکان، بەپێی قسەکانی یاریزانەکە پێکانەکە لە بەستەرەکانی ڕانی ڕاستییەتی، هەروەها یاریزانەکە سەبارەت بە ماڵئاوایی کردن لە چامپیۆنزلیگ دەڵێت” شکستەکەی چامپیۆنزلیگ زۆر لە پێکانەکەم بە ئازارترە”.

جێی ئاماژەیە، دراکسلەر لە یاری بەرانبەر مانچێستەر یۆنایتد لە خولەکی 70 بەهۆی پێکانەوە یاریگای جێهێشت و یاریزان (پاریدس) . لەشوێنەکەی ئەو یاری کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close