ئەنچیلۆتی دەڵێت ئەوەی بەسەر ڕاهێنەری ئەو یانەیە هات بەسەر من بێت خۆم دەکوژم

لە لیدوانێکدا دوای سەرکەوتنی یانەکەی بەسەر سالزبۆرگی نەمساوی لەمیانەی یاری چوونی قۆناخی 16 ی یۆرۆپا لیگدا، کارلۆ ئەنچیلۆتی راهێنەری ناپۆلی گوتی ئەوەی سەر ڕاهێنەری پاریس هات بەسەر من بهاتایە خۆم کوشتبوو.

ئەنچیلۆتی بەڕۆژنامەنووسانی گوت” من گەر ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان بام و لە یاری یەکەم 2-0 سەرکەوتنم تۆمار کردبا و لە یاری دووەم لە خاکی خۆم بە ئەنجامی 3-1 شکستم بخواردبا، ئەوا دوای یارییەکە دەچوومە سەر نزیکترین پرد لەسەر پردەکەش خۆم فڕێ دەدایە خوارەوە و خۆم دەکوشت، شتێکی نایابە ڕاهێنەرایەتی تیپێکی وەک پاریس بکەی بۆیە ئەو قسەیە دەکەم، ئەوە شتێکی سەیر بوو”.

ئاشکرایە کە پاریس سان جێرمان دوای دۆراندنی لە یاری گەڕانەوە بەرانبەر مانچێستەر یۆنایتد بە ئەنجامی 3-1 ماڵئاوایی لە چامپیۆنزلیگ کردو شکستەکەش هەرایەکی گەورەی لەسەر ئاستی جیهاندا نایەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close