بەشداریکردنی مێسی لە یارییە دۆستانەکانی ئارجەنیتن گۆڕانکاری بەسەردا هات

بڕیارە (لیۆنیل سکالۆنی) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئارجەنتین لیستی یاریزانانی هەڵبژاردەکەی
بۆ هەردوو یاری بەرانبەر مەغریب و ڤەنزوێلا ڕابگەیەنێت.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە کە ناوی مێسی دەگەڕێتەوە نێو لیستی هەڵبژاردەکە بەڵام بەشداری کردنی مێسی لە یاری یەکەم بەرانبەر مەغریب قورسە و ئەستێرە ئارجەنتینییەکە نایەوێت یارییەکە بکات و بەنیازە تا یاری ئیسپانیۆل دوای 4 رۆژ لەیارییە دۆستانەکەدا پشوو بدات و دواتریش لەگەڵ ڤەنزوێلا یاری بکات، ئەوەش لە کاتێکدا کە دوێنێ باس مەرجەکانی مێسی دەکرا، بۆ ئەوەی لە یارییەکەی مەغریب بەشداربێت، لەوانە نەگرتنی وێنەی سێلفی و بەکار نەهێنانی توند و تیژی بەرانبەری و لەگەڵ چەند شتێکی دیکە.

لەکۆتایی هەواڵەکە هاتوە کە چاوەرێ دەکرێت سکالۆنی لە یاری ڤەنزوێلا ئیگاردی و ئەگوێرۆ بانگهێشت نەکات، لەبەر ئەوەی پەیوەندییان لەگەڵ مێسی باش نییە، بۆیە چاوەڕوان دەکرێت لەو یارییە لەگەڵ مێسی هەرەیەکە لە پاولۆ دیبالا و لۆتارۆ مارتینێز و جیۆڤانی سیمیۆنی یاری بکەن.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close