پارتێز هۆکارەکانی شکستە ناچاوەڕوانکراوەکەی پاریسی دیاری کرد

فابیان بارتێز، گۆڵپارێزی پێشووتری هەڵبژاردەی فەرنسا، هۆکارەکانی شکستەکەی دوێنێ شەوی پاریس سان جێرمانی بەرانبەر مان یۆنایتد لە یاری گەڕانەوەی قۆناخی 16 چامپیۆنزلیگ خستە روو.

پارتێز، لە لێدوانێکدا بۆ ڕۆژنامەی (لۆ پاریزییان)ی فەرەنسی ئاماژەی کرد کە لەخۆبایی بوونی یاریزانانی پاریس سان جێرمان گەورەترین هۆکاری شکستە بوو، هەروەها گوتی” پاریس لە یاری یەکەمدا بەرانبەر مانچێستەر یۆنایتدێکی بەهێزتر لەوە یاری کرد کەچی 2-0 سفریش سەرکەوتنی تۆمار کرد، کەچی دوێنێ بەرانبەر مان یۆنایتدێکی لاوازتر یارییەکەی لەدەستدا و لە پاڵەوانێتییەکەش دەرکرا.

پارتێز کە پێشتر بۆ سێ وەرز لە مانچێستەر یۆنایتد یاری کردوە ئاماژەی کرد کە سۆلشایەر قوتابییەکی بە توانای سێر ئالێکس فێرگسیۆنە و توانی بە پێی توانای یاریزانانی یارییەکە بەڕێوە ببات، ئەو لەبەر ئەوەی ماوەیەکی زۆر لەگەڵ فێرگسۆن یاریکردوە دەتوانێت لە فشاری یارییە گەورەکان خۆ ڕزگار بکات>

لە کۆتاییشدا گۆڵپارێزەکە باسی هەڵەکەی بۆفۆنی کرد و گوتی کە ئەو یەکێکە لە باشترین گۆڵپارێزانی جیهان بەڵام لەو حاڵەتەی گۆڵەکە کەم تەرخەم بوو، هەروەها شێوازی پێشوازی کردنی لە تۆپەکە هەڵە بوو،  لە ڕاستیدا من پێم وایە ئەوەی ڕوویدا ڕیمۆنتادایەکی دیکە بوو، کە جارێکی دی بەسەر پاریسییەکان هاتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close