تۆخێل باسی جیاوازی ڕیمۆنتادای دوێنێ شەو و ڕیمۆنتادای بارسێلۆنا دەکات

 

دوای بەدوای ماڵئاوایی کردنی یانەکەی لە قۆناخی 16 ی چامپیۆنزلیگی ئەمساڵ، تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری پاریس سان جێرمان، ڕایگەیاند کە ئەو ڕیمۆنتادایەی مانچێستەر یۆنایتد لەگەڵ ئەوەی یاری بارسێلۆنا جیاوازی هەیە.

تۆخێل بە رۆژنامەی (لۆ باریزیان)ی ڕاگەیاند کە ئەوان دوێنێ لەو یارییە توانیان ئاستێکی باش پێشکەش بکەن و لە زۆرینەی کاتەکانی یاری باڵا دەست بن و بە تەواوی کۆنتڕۆڵی یاریگا بکەن، هەروەها گوتیشی دوای دواکەوتن بە گۆلێک توانیمان بگەڕێینەوە، ئێمە بێ فشار یارییەکەمان دەست پێکرد و لە کاتێکی هەستیاردا ئەوە ڕوویدا کاتێک پەناڵتی بۆ مان یۆنایتد هەژمار کرا، ئەو کارە لە 100 یاریدا جارێک ڕوو نادات، ئەوە بەد بەختی ئێمە بوو لەگەڵ یاری ڕیمۆنتادای پاریس و بارسێلۆنا لە نو کامپ زۆر جیاوازی هەبوو.

دەربارەی نێیمار و ڕەخنەگرتنی لە ناوبژیوانانی var تۆخێل دەڵێت ” نێیمار بێ تاوانە هەندێک جار جڵەوی لەدەست دەدات، ئەو قسانەی بەرانبەر ناوبژیوانانی var کردی کاتێک گوتی هیچ لە تۆپی پێ نازانن، تەنها کاردانەوەیەکە لەسەر ئەو شکستە ناچاوەڕوان کراوە، لە ڕاستیدا ئەو گەر لە نێو یاریگا یاری بکردبا دەیتوانی زۆر هاوکاری تیپەکەمان بکات.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close