ئالێگری داواكاریه‌كی چاوه‌ڕواننه‌كراوی له سه‌رۆكی یۆڤێنتۆس كردووه
رۆژنامه‌ی كۆرێری دیلۆ سپۆرت، ئاشكرای كردووه، كه ئالێگری راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس به‌ر له یاریی ناپۆلی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی پێشكه‌شی كارگێڕی یۆڤێنتۆس كردووه.
رۆژنامه‌كه روونیشی كردۆته‌وه، ئالێگری داواكه‌ی پێشكه‌ش كردووه، به‌ڵام ئانێلی سه‌رۆكی یانه‌كه ره‌تیكردۆته‌وه پێی وتوه، بۆ دوای یاریی ئاتلێتیكۆمه‌درید هه‌ڵیگره.
یۆڤی له یاریی چوون به ئه‌نجامی (2-0) به ئاتلێتیكۆ مه‌درید دۆڕا، له یاریی گه‌ڕانه‌وش پێویسته به جیاوازی 3 گۆڵ بیباته‌وه، راهێنه‌ره ئیتالیه‌كه له 2014 بووه‌ته‌ر راهێنه‌ری یۆڤێنتۆس، 4 ناسناوی سێریا ئه‌ی بردۆته‌وه، له 2015 – 2017 گه‌یشته یاریی كۆتای چامپیۆنزلیگ به‌ڵام به بارسێلۆنا و ریال مه‌درید دۆڕا.