مۆرینیۆ بابەتی گەڕانەوەی بۆ ریال مەدرید یەکلایی کردەوە

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی گەڕانەوەی (خۆزێ مۆرینیۆ)ی ڕاهێنەری پێشووی مانچێستەر یۆنایتد بۆ یانەی ریال مەدرید مۆرینیۆ کە بە (سپێشەڵ وەن) ناسراوە، بۆچوونی خۆی بۆ میدیاکات ئاشکرا کرد.

ڕۆژنامەی (ماڕکا)ی مەردیدی بڵاویکردوەتەوە، کە مۆرینیۆ ئەو هەواڵانەی زۆر پێ خۆشەو دەڵێت” من هیچ کێشەیەکم نییە بۆ ئەوەی جارێکی دیکە بۆ ریال مەدرید بگەڕێمەوە، یانەکە هەر لەسەر پێیەکانی وەستاوە و هەمیشە چاوی لە بەدەستهێنانی نازناوەکانە، لە ڕاستیدا جێی شانازیە کە پێشتر سەرپەرشتی مەشقی یانەیەکت کردبێت و ئێستا جارێکی دیکە داوات بکەنەوە، ئەوە واتای ئەوەیە ئەوان بەتۆوە سەرسامن.

سەبارەت بە بارودۆخی ریال مەدرید مۆرینیۆ گوتی ، ئەو یانەیە تا ئێستا لە چامپیۆنزلیگ چانسی بردنەوەی هەر ماوە، نابێت لەبیر بکەین کە پێنج ساڵی یەک بەدوای یەکە ریال مەدرید بە توندی و بەسەرکەوتوویی ڕکابەرێتی لەسەر چامپیۆنزلیگ کردوە، ئەو پاڵەوانێتیە گرنگی زۆری هەیە لای یاریزانان، گەر لە هەر یاریزانێک بپرسیت کە کامە پاڵەوانیت بەلاوە گرنگە بەدەستی بهێنی ڕاستەوخۆ چامپیۆنزلیگ هەڵدەبژێرێت.

جێی ئاماژەیە کە مۆرینیۆ ئێستا وەک شیکەرەوەی کەناڵەکانی بین سپۆرت کار دەکات و تا ئێستا ئەرکی ڕاهێنانی هیچ یانەیەکی وەرنەگرتوە لەو کاتەی لە مان یۆنایتد لادرا و سۆلشایەر شوێنەکەی گرتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close