جنێوەکانی ڕیگیلۆن بۆ سوارێز و مێسی لەیاری کلاسیکۆ ئاشکرا کران

دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک لە یاری کلاسیکۆ ڕۆژنامەیەکی ئیسپانی جنێوەکانی سێرجیۆ ڕیگیلۆنی بەرگریکاری ریال مەدریدی بۆ هەریەکە لە سوارێز و مێسی ئاشکرا کرد، کاتێک لە تۆپێکی هاوبەشدا لە نێوان ڕیگیلۆن و سوارێز گرژی دروست دەبێت.

ڕۆژنامەی (مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ)ی کەتەلۆنی بە پشت بەستن بە گرتەیەکی ڤیدیۆیی و جووڵانەوەی لێوەکان ئاشکرای کردوە، کە لە شەڕە قسەکانی نێوان ریگیلۆن لەگەڵ سوارێز و مێسی ڕێگیلۆن بە سوارێز دەڵێت کە کەروێشکی ناشرین، دواتر پێی دەڵێت” دەستم لێ مەدە دەستم لێ مەدە، تۆ ناشرینی ..تۆ ناشرینی”، دوای ئەو ڕووداوەش لە گرژیەکی دیکەدا ئەمجارە لەگەڵ مێسی یاریزانە لاوەکەی ریال مەدرید کاتێک لەگەڵ مێسی دەبێتە دەمەقاڵێ بە مێسی دەڵێت هەی گێچ ( قێچ) ئەو کات ناوبژیزوان گرژییەکە بۆکۆتا دەهێنێت.

جێی ئاماژەیە یاری کلاسیکۆی لیگا بە تاکە گۆڵی ئیڤان راکیتچ بۆ بەرژەوەندی بارسێلۆنا کۆتایی هات، بەمەش یانەی شاهانە هیواکانی لە لیگا بە تەواوی لاواز بوون و جیاوازی خاڵەکانیش بۆ 12 خاڵ زیادی کرد.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close