مۆرینیۆ دەگەڕێتەوە کاری ڕاهێنان و مەرجەکانیشی ئاشکرا دەکات

لەتازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، خۆزێ مۆرینیۆ، ڕاهێنەری پێشووی مانچێستەر یۆنایتد ئاشکرای کرد کە دەگەڕێتەوە بۆ بواری ڕاهێنەرایەتی و چەند مەرجێکیشی هەیە بۆ ئەو یانەیەی ئەمجارە کاری لەگەڵ دەکات.

لەم بارەیەوە، مۆرینیۆ بە ڕۆژنامەی (تێلگراف)ی ئینگلیزی دەڵێت” من نامەوێت لەگەڵ یانەیەکدا کار بکەم کە تەبایی تێدا نییە و پڕە لە کێشەی ناوخۆیی، من یانەیەکم دەوێت تەبایی و یەکڕیزی تێدا هەبێت، یانەی داهاتووی من یانەیەکە پەلەی نییە لە بردنەوەی نازناوەکان بەڵکو هەوڵ دەدات و چاوی لە بەدەستهێنانی نازناوەکانە، من لەم ماوەیە گرێبەستێکم ڕەتکردوەتەوە لەبەر ئەوەی ئەو مەرجانەی تێدا نەبووە، حەز دەکەم لەگەڵ ئەوکەسانە کار بکەم کە خۆشم دەوێن و لێم تێدەگەن و ڕێزم دەگرن”.

لەکۆتایی قسەکانیدا سپێشەڵ وەن گوتی ” باشترین کەش و هەوای سەرکەوتوو بۆ ڕاهێنەر لە یانەی ئینتەرمیلان هەبوو، بەدلنیاییەوە یانەی دیکەش هەن لە جیهاندا کە هاوشێوەی ئەون، گرنگ ئەوەیە من لە تۆپی پێ چاوم لەوەیە هەمیشە لە بەرزترین ئاست بم.

ئاشکرایە کە مۆرینیۆ بەهۆی خراپی ئەنجامەکانی بەم دواییە لە ئەرکی ڕاهێنەرایەتی یانەی مانچێستەر یۆنایتد دوور خرایەوە، لەشوێنەکەی ئەوەی گۆنار سۆلشایەر وەک ڕاهێنەری شەیتانە سوورەکان دیاری کرا.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close