سۆلاری چێژ لە تووڕەبوونی گاریس بەیل وەردەگرێت

 

دوابەدوای تۆمارکردنی بردنەوەیەکی بە زەحمەت بەسەر یانەی لیڤانتی لە دەرەوەی یاریگای خۆی، سانتیاگۆ سۆلاری ڕاهێنەری ریال مەدرید ستایشی یاریزانانی کرد و گوتیشی کە چێژی لە تووڕەبوونی گاریس بەیل وەرگرتوە.

ڕۆژنامەی (ماڕکا) لەسەر زاری سۆلاری ڕاهێنەری مێرەنگی بڵاویکردوەتەوە کە بەیل لەسەر شێوازی خۆی ئاهەنگی بە بۆنەی گۆڵەکەی گێڕا، من چێژم لەو تووڕەییەی وەرگرت کاتێک هاتە نێو یاریگا لەبەر ئەوەی یارییەکی باشی ئەنجامداو و بەشداری لەبردنەوەکەدا کرد، دواتریش بە پێچەوانەی نێو یاریگا لە ژووری خۆگۆڕینی یاریزانان یاریزانەکە زۆر دڵخۆش بوو، لەگەڵ هاوڕێیانی لە یانەکە ئاهەنگیان گێڕا.

دەربارەی ڤینیسیۆس جۆنیۆر و ئەو هەلانەی لە یارییەکەی دوێنێ بە فیڕۆی دا، سۆلاری گوتی ” ئەو یاریزانێکی گرنگە و ئاست بەرزە بەڵام ئەزموونی کەمە و تەمەنی 18 ساڵە کاتێکی باشی لەبەردەمە تاکو زیاتر پەرە بە ئاستی خۆی بدات و لە ڕووی گۆڵکردنیش کاریگەر تر بێت.

لەکۆتاییدا سۆلاری باسی یاری کلاسیکۆی کرد و ڕایگەیاند کە ڕیال مەدرید لە 3 لاوە لەسەر جەنگەکەی بەردەوامە و یاری کلاسکیۆی ڕۆژی چوارشەمەش یەکجار گرنگە ئەم بردنەوەیەش باش بوو بۆ ئەوەی زیاتر ورەی یاریزانان بەر لەو یارییە بەرز ببێتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close