یانەی لیڤەرپوول باشترین یاریزانی خۆی لە مانگی ڕابردوو دەستنیشانکرد

یانەی لیڤەرپوولی ئینگلیزی باشترین یاریزانی خۆی بۆ مانگی یەنایەر دیاری کرد و بەگوێرەی ماڵپەڕی یانەکە سادیۆ مانی ئەمجارە خەڵاتی باشترین یاریزانی لیڤەرپوولی پێدرا.

دوای وەرگرتنی خەڵاتەکە مانی گوتی ” گوتی هەموو کات هەوڵ دەدەم باشترین ئاست پێشکەش بکەم، ئێستا لە ڕکابەرییەکی سەخت داین لە پرێمەرلیگ، دەبێت لە هەموو یارییەک هەوڵی سەرکەوتن بدەین، ئەو خەڵاتەش بۆ من هاندەرێکی باشە تا ئاستی باشتر پێشکەش بکەم، ئەوەی زیاتریش دڵخۆشم دەکات ئەوەیە کە ئەوە بە دەنگی هاندەرانی لیڤەرپوول بووە.

ئەوەی خوارەوە باشترین یاریزانانی لیڤەرپوولن لە چەند مانگی ڕابردوودا:
مانگی ئاب : ڤێرجێل ڤان دایک
مانگی ئەیلوول: دانیال ستۆرچ
مانگی ئەکتۆبەر: محەمەد سەلاح
مانگی نۆڤەمبەر: ئالیکساندەر ئارنۆلد
مانگی دیسەمبەر : محەمەد سەلاح
مانگی یەنایەر: سادیۆ مانی

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close