بارسێلۆنا چەند یاریزانێک بۆ شوێنگرتنەوەی سوارێز دیاری دەکات

دوای ئەو ئاستە خراپەی لویس سوارێز، هێرشبەری یانەی بارسێلۆنا بەم دواییە پێشکەشی کرد، بەرپرسانی یانە کەتەلۆنییەکە بە گرمی بەدوای شوێنگرەوەیەک بۆ یاریزانە ئۆرۆگواییەکە دەگەڕێن.

ڕۆژنامەی (as)ی ئیسپانی بڵاویکردوەتەوە، کە دوای یارییەکەی بارسێلۆنا بەارنبەر لیۆنی فەرنسی و ئاستە وێرانەکەی سوارێز لەو یارییەدا، دوای ئەوەی چەندین هەلی ئاسانی گۆڵکردنی بە فێڕۆدا، یانەی بارسێلۆنا بەدوای هێرشبەرێکی بەتوانا دەگەڕێن بۆ ئەوەی شوێنی سوارێزی تەمەن 32 ساڵ پڕبکاتەوە، بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنامەکە بارسا بەهۆی نرخی گران و قورسی دەستبەرکردنیان پەنا بۆ هاری کەینی هیرشبەری تۆتنهام و ڕاشفۆرد هێرشبەری مانچێستەریۆنایتد نابات، بەڵکو چەند یاریزانێکی لاوی دیکەی دیاری کردوە.

بەگوێرەی هەواڵەکە (لۆکا یۆڤیتچ) یاریزانی لاوی یانەی فڕانکفۆرت کە نرخی 50 ملیۆن یۆرۆ دەبێت، لەگەڵ بیتانیچی پۆڵەندی کە پەیوەندی بە میلانی ئیتاڵی کردوە دوو بژاردەی گونجاون، جگە لەوانیش لە لیگای ئیسپانیا بارسا چاوی خستوەتە سەر ماکسی گۆمێز لە یانەی سیلتا فیگۆ لەگەڵ ڕۆدریگۆ هێرشبەری بەتوانای یانەی ڤالەنسیای ئیسپانی کە ڕەگە نرخەکانیان بۆ یانە کەتەلۆنییەکە گونجاو بێت.

سوارێز وێرای ئەو هەموو ڕەخنەی ڕووبەڕووی دەبێتەوە، لەم وەزرە 16 گۆڵی لە لیگای ئیسپانیا بۆ بارسێلۆنا تۆمارکردوە و دووەمین گۆڵکاری یانەکەیەتی دوای مێسی کە پێشەنگی گۆڵکارانی هەر پێنج خولە گەورەکەی ئەورپایە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close