دوایین سووکایەتی پێکردنی پێرێز بە ڕۆناڵدۆ ئاشکرا کرا

دوای تێپەڕبوونی نزیکەی ساڵێک لە رۆیشتنی کریستیانۆ ڕۆنالدۆ لە ریال مەدریدەوە بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی، سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدرید دوایین سووکایەتی پێکردنی پێرێزی سەرۆکی ئێستای یانەکەی بە ڕۆناڵدۆ ئاشکرا کرد.

ماڵپەڕی”sports illustrated” بڵاویکردوەتەوە، کە ڕامۆن کادیرۆن، سەرۆکی پێشووی یانەی ریاڵ مەدرید، ئاشکرای کردوە کە هۆکاری ڕاستەقینەی ڕۆیشتنی کریستیانۆ رۆناڵدۆ لە ریال مەدرید دەزانێت، کالدیرۆن دەڵێت” یەکەمین بڕیار ئەوە بوو کە نێیمار بۆ ڕیزەکانی یانەکە بە پارەیەکی زۆر بگوازنەوە، ئەوەش پێچەوانەی خواستی زێدان و رۆناڵدۆ بوو، بەڵام کاریگەترین کار ئەو سووکایەتییە بوو کە پێرێز بە رۆناڵدۆی کرد، کاتێک لە بری زیاد کردنی مووچەکەی پێی گوت” بڕۆ 100 ملیۆن یۆرۆ بهێنە و تۆ ئازادی دەتوانێ بۆ هەر یانەیەک بتەوێت بڕۆی”، سەرۆکی پێشووی یانەی ریال مەدرید لە درێژەی قسەکانی دەڵێت ئەو ڕستەیە ڕۆنالدۆی زۆر تووڕە کردو بڕیاری رۆیشتنی دا و یۆڤنتۆسی هەڵبژارد و ئەوانیش بە پیل داوایەکی هاتن و گرێبەستیان لەگەڵ واژۆ کرد.

سەرۆکی پێشووی ریال مەدرید لە میانەی قسەکانی دەڵێت” پێرێز هەوڵی کڕینی نێیماری دا بۆ ئەوەی هەندێک ئامانجی تایبەتی بەدی بهێنێت نەک بۆ بەرژەوەندی ڕیال مەدرید، هەروەها ئەو گوێ لەکەس ڕاناگرێت و بە تەنها بڕیارە چارەنووسسازەکان دەدات.

ئاشکرایە کە رۆناڵدۆ لە هاوینی پارساڵ بە گرێبەستێک بە بری 105 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی کرد، ئێستاش پێشەنگی گۆڵکارانی خولەکەی گرتووە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close