ڕاهێنەری بارسێلۆنا باسی قورسی یاری سێڤێیا و ئاستی سوارێز دەکات

لە یارییە قورسەکەی یانەکەی بەرانبەر یانەی سێڤییا لە میانەی گەڕی 25 ی لیگای ئیسپانیا، ئارنسیتۆ ڤاڵڤێردی ڕاهێنەری بارسێلۆنا باسی قورسییەکانی ئەو یارییەو ئاستی سوارێزی هێرشبەری یانەکەی کرد..

ڤاڵڤێردی گوتی” هەر کاتێک لەنێو یاریگای سڤێییا یاری دەکەین، لێی دەترسین هەموو لێکدانەوەیەکی بۆ دەکەین، ڕاستە ئاستی ئەوان زۆر جێگیر نییە، بەڵام هەموو کاتێک یاری بەرانبەر یانەکانی پێشەنگ دەکەن بە باشترین ئاست دەردەکەون، ئێمە لە جامی شا کاتێک بەرانبەر ئەوان یاریمان کرد شکستمان خوارد”.

سەبارەت بە سوارێز، ڕاهێنەری بارسا گوتی ئەو پێنجەمین باشترین گۆڵکاری بارسێلۆنایە، سوارێز هەموو کات هەلی گۆڵکردن دروستدەکات، ئەو یاریزانێکی مەزنە، گۆڵکارێکی بە توانایە، بەڵام زۆر جار هێرشبەران ڕووبەڕووی بارودۆخێک دەبن کە بۆ ماوەیەک گۆڵ تۆمار ناکەن ئەو کاتە دەکەونە ژێر فشار ئێستا لەو ماوەیە کورتە سواێز سێ یاری گەورەی لە بەردەمدایە متمانەم پێی هەیە ئاستی ڕاستەقینەی پیشان بدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close