بە ڤیدیۆ .. خۆشی دەربڕینی یاریزانێک لەسەر شێوازی شێر منداڵێک دەتۆقێنێت

لە یاری یانەی هیلالی سعوودی و یانەی ئەلئیتحاد لە میانەی یارییەکانی خولی سعوودیە، کاتێک یانەی هیلال لە دوایین ساتەکانی گۆڵێک لە رێگای گۆمێز تۆمار دەکات، یاریزانەکە کە بەشێرەکەی هیلال ناسراوە لە کاتی خۆشی دەربڕینی لاسایی شێر دەکاتەوە لە مندالێک نزیک دەبێتەوە و کاتێک وەک شێر بەقژە لوولەکەی سەیری چاوی منداڵەکە دەکات، یەکسەر منداڵەکە زۆر دەترسێت و ڕادەکات.

دوای تەواو بوونی یارییەکەی گۆمێز دەچێتەوە لای منداڵەکە و داوای لێبوردنی لێدەکات و درێسەکەی خۆی بە دیاری پێ دەدات.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close