ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنی هۆکاری دابەزینی ئاستی سوارێز دیاری دەکات

بەهۆی تۆمارنەکردنی هیچ گۆڵێک لە دەرەوەی (کامب نو) لە دوایین 16 یاری یارییەکانی چامپیۆنزلیگدا، لویس سوارێز ڕووبەڕووی گەورەترین هێرشی ڕاگەیاندن و ڕەخنە و توانی هاندەران بوەتەوە، ڕۆژنامەیەکی کەتەلۆنیش هۆکاری ئەوە دەخاتە ڕوو.

لەمبارەیەوە، ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆی کەتەلۆنی بڵاویکردوەتەوە، کە هۆکاری ئەو کێشەیەی سوارێز بۆ دوو خاڵ دەگەڕێتەوە، یەکەمیان پەیوەندی بەخۆیەوە هەیە، کە ئەویش ئەوەیە ماوەیەکە هەستی گۆڵکردن و تەرکیزی تا ڕادەیەکی زۆر لەدەستداوە، دووەمیش پەیوەندی بە شێوازی یاریکردنی ڤاڵڤیردی هەیە، بە پێی ڕۆژنامەکە ئەو شێوازەی ڤاڵڤێردی لە دەرەوەی کامب نو یاری پێدەکات، شێوازێکی بێ سوودە و ئەکتیڤ نییە، بەتایبەتی لەڕووی هێرشبردنەوە، بەمەش ڕۆڵی هێرشبەرەکان زۆر کەم دەبێتەوە.

ئاشکرایە کە سوارێز ئەم ماوەیە بە خراپترین ڕۆژەکانی لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا تێپەڕ دەبێت، یاریزانە ئۆرۆگواییەکە لە دوایین یارییەکاندا، وێرای ئەوەی لە پێکهاتەی سەرەکی یاری دەکات بەڵام ناتوانێ ڕۆڵی خۆی بگێڕێت و گۆڵیش لە یارییە گرنگەکانی یانەکەی لە چامپیۆنزلیگ و لیگای ئیسپانیا تۆمار بکات، لەبەر ئەم هۆکارەش بە بەردەوامی ڕووبەرووی ڕەخنە و توانجی زۆر بووەتەوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close