سوارێز بە یاریکردن لە چین ڕازی دەبێت

لویس سوارێز،هێرشبەری یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی ڕەزامەندی پیشانەداوە کە لە مانگی ئاداری داهاتوودا لەگەڵ هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای لە پاڵەوانێتی چین بەشداری بکات.

لەم بارەیەوە (ئۆسکار تابارێز) ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای ڕایگەیاند کە تیپەکەی لەگەڵ هەڵبژاردەکانی ئۆزبکستان و تایلەند و چین لەم پاڵەوانێتیە چوارقۆڵیە بەشدار دەبێت، کە بۆ خۆئامادەکارییەکانی هەڵبژاردەکەیە بۆ پاڵەوانێتی کۆبا ئەمەریکا، دەربارەی بەشداری کردنی سوارێزیش لەم پاڵەوانێتیە، ڕاهێنەری هەڵبژاردەی ئۆڕۆگوای گوتی ” هەموو یاریزانان لەم پاڵەوانێتیە بەشداری دەکەن، لەسەرووی هەمووانەوە سوارێز، تەنها گەر پێکانی هەبێت ئەگینا ئەویش گەشتی چین دەکات”.

ئاشکرایە کە سوارێز لەو ساتەدا بەهۆی دابەزینی ئاستی لەماوەی ڕابردوودا لەگەڵ یانەی بارسێلۆنا ڕووبەڕووی ڕەخنەو توانجێکی زۆری هەوادارانی بارسێلۆنا بووەتەوە و بە بارودۆخێکی سەخت تێپەڕ دەبێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close