نێیمار نهێنی و هۆکاری گریانی دوو ڕۆژی یەکبەدوای یەکی ئاشکرا دەکات

لە تازەترین لێدوانی ڕۆژنامەوانیدا، نێیمار جۆنیۆر، ئەستێرەی پێشووی بارسێلۆنا و ئێستای پاریس سان جێرمانی فەرنسی باسی نهێنی گریانی دوو ڕۆژی یەک بەدوای یەکی خۆی کرد.

ڕۆژنامەی (میرۆر)ی ئینگلیزی بڵاویکردوەتەوە، کە نێیمار ئاشکرای کردوە کە کاتێک بەم دواییە لە یاری پاریس بەرانبەر ستارسبۆرگ جارێکی دیکە تووشی پێکان هاتەوە، لەداخی ئەو پێکانە دوو رۆژ لەسەر یەک لە ماڵەوە پڕ بە دڵی خۆی گریاوە، نێیمار دەڵێت” هەستم کرد ئەو جارە پێکانەکە لەوی پێشتر سەختترە، ئەم جارە کە بیرم لە بابەتی ئەو پێکانە تازەیەم دەکردەوە پێم قبوول نەدەکرا، جاری یەکەم کە تووشی پێکان بووم بەلامەوە ئاسایی تر بوو، گوتیان نەشتەرگەری، گوتم نەشتەرگەری دەکەم، ئەوە بوو 3 مانگ لە یاریگاکان دابڕام، بەڵام ئەو جارە پێکانەکەم زۆر نیگەرانی کردووم”.

ئاشکرایە بەگوێرەی پزیشکانی نێیمار جۆنیۆر، یاریزانە بەڕازیلییەکە تا مانگی نیسانی داهاتوو ناتوانێت دەست بە یاریکردن بکاتەوە، ئەوەش واتای ئەوەی ئەوەیە کە نێیمار تا ڕادەیەکی زۆر ئەو وەرزەی کۆتایی پێ هاتوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close