دوژمەنەکەی بارسێلۆنا بۆ ناوبژیوانی کردنی یاری سێڤیا و بارسێلۆنا دیاری کرا

فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا ناوبژیوانی یاری نێوان سێڤییا و بارسێلۆنای لە میانەی گەڕی 25 ی لیگای ئیسپانیای دیاری کرد.

ئەمڕۆ فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا (ماتیۆ لاهۆز)ی ناوبژیوانی ئیسپانی ناسراوی بۆ بەڕێوەبردنی یاری سێڤییا و بارسێلۆنا لەسەر یاریگالی (سان بیز خوان)ی تایبەت بە یانە ئەندلوسییەکە دیاری کرد و ترسی خستە دڵی هەوادارانی یانە کەتەلۆنییەکە، بە پێی ڕاپۆرتە هەواڵییەکانی ماڵپەڕی ڕۆژنامەکانی کەتەلۆنیا لاهۆز بەوە ناسراوە کە ڕقی لە یانەی بارسێلۆنا دەبێتەوە و هەمیشە بڕیارەکانی دژایەتی بارسای پێوە دیارەو دەبێتە جێی سەرنج و هەروەها بڕیارەکانی گرژی و ئاڵۆزی نێوان یاریزانانی لێدەکەوێتەوە.

ماتیۆ لاهۆز، یەکێکە لە ناوبژیوانە دیارەکانی ئیسپانیا و زۆر جاریش فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا یارییە قورسەکانی وەک کلاسیکۆ و یارییە دێربییەکانی پێ ڕادەسپێرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close