بارسێلۆنا كه‌ی گرێبه‌ستی ئالبا نوێ ده‌كاته‌وه‌؟

جۆردی ئالبای ئیسپانی و  به‌رگریكاری باڵی چه‌پی بارسێلۆنا، تا ئیستا گرێبه‌سته‌كه‌ی له‌گه‌ڵ بلاوگرانا نوێ نه‌كردۆته‌وه‌، كه‌ له‌ 2020 كۆتایی دێت، ئالبا چه‌ندین جار له‌ رێگای ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانه‌وه‌ ئاره‌زووی خۆی بۆ نوێكردنه‌وه‌ی گرێبه‌سته‌كه‌ی نیشانداوه‌، به‌ڵام بارسێلۆنا تا ئێستا بۆی درێژ نه‌كردۆته‌وه‌.

رۆژنامه‌ی ماركای ئیسپانی ئه‌مڕۆ دووشمه‌ 18 فێبرایه‌ری 2019، بڵاویكردۆته‌وه‌، كه‌ هه‌ردوولا تێگه‌یشتنێكی باش له‌ نێوانیان هه‌یه‌، به‌ڵام  ماوه‌ی مانگێكه‌ گفتوگۆكان له‌ نێوانیان وه‌ستاوه‌، پێشبینیش ده‌كرێت چه‌ند رۆژی داهاتوو گه‌ڕێكیتری دانووستانه‌كانین ده‌ستپێبكه‌نه‌وه‌، به‌تایبه‌تیش دوای ئه‌وه‌ی جێگره‌وه‌یه‌كی باشیان بۆ شوێنی جۆردی نه‌دۆزیه‌وه‌.

ماركا ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه‌، بارتۆمیۆی سه‌رۆكی كه‌ته‌لۆنیه‌كان و ده‌سته‌ی كارگێڕی یانه‌كه‌، باش ده‌زانن دۆزینه‌وه‌ی شوێنگره‌وه‌ی ئالبا ئه‌سته‌مه‌، و نایانه‌وێت له‌ 2020 ببێته‌ یاریزانیكی سه‌ربه‌ست و له‌ده‌ستیان بڕوات، ئه‌وه‌ی كارگێری بارسا دڵی پێخۆشه‌ ئالبا چه‌ندین جاری ئاره‌زووی خۆی بۆ مانه‌وه‌ له‌ كامپ نوو ده‌ربڕیوه‌، جۆردی له‌م وه‌رزه‌دا به‌شداری 32 یاریی بلاوگرانای كردووه‌، لێكتێگه‌یشتنێكی زۆر باشیشی له‌كاتی یارییه‌كاندا له‌گه‌ڵ مێسی هه‌یه‌.

 

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close