کلۆپ لەسەر هەواڵی ڕۆیشتنی سەلاح بۆ یۆڤێنتۆس هەڵوێستی خۆی دەربڕی

دوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆی ڕۆیشتنی (محەمەد سەلاح) بۆ یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی بەگۆڕینەوەی لەگەڵ پاولۆ دیبالا، یۆرگین کلۆپ، ڕاهێنەری لیڤەرپوول لە لێدانێکی ڕۆژنامەوانیدا هەڵوێستی خۆی دەربڕی.

ڕۆژنامەی (دەیلی ستار)ی بەریتانی ئاماژەی کردوە کە کلۆپ بەهیچ شێوەیەک نایەوێت باسی بابەتی گۆڕینەوەی سەلاح بە دیبالا بکات، لەبەر ئەوەی نایەوێت تیپەکە بەو هەواڵانە سەرقاڵ بکات و دەیەوێت یانەکە تەنها تیشک بخاتە سەر کێبڕکێی پرێمەرلیگ و ڕکابەری مانچێستر سیتی، بەگوێرەی ڕۆژنامەکە کلۆپ پێی باشە لەو ساتە باسی ئەو بابەتە دابخرێت.

ئاشکرایە کە میدیاکان ئاماژەیان کردبوو کە یانەی یۆڤێنتۆسی ئیتالی ئامادەیە بری 50 ملیۆن یۆرۆ و دیبالا بە یانەی لیڤەرپوول بدەن لەبەرانبەر بەدەییستهێنانی محەمەد سەلاح کە ئێستا بە تۆمار کردنی 17 گۆڵ پێشەنگی گۆڵکارانی پرێمەرلیگی گرتوە.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close