پێکهاتە تازەکەی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق دوو کورد لەخۆوە دەگرێت

کەمێک پێش ئێستا لەبەغدای پایتەختی عێراق، هەڵبژاردەنەکانی لیژنەی ئۆلۆمپی عێراق کۆتاییپێهات و تێیدا بۆ سێیەمین جار رەعد حەموودی وەک سەرۆک هەڵبژێردرایەوە ودوو کوردیش وەکو ئەندامی لیژنەکە دەرچوون.

بەگوێرەی هەڵبژاردەنەکان کە ئەمڕۆ شەممە ئەنجامدرا، ڕەعد حەموودی وەک سەرۆک و فەلاح حەسنیش وەک جێگری یەکەم و عەبدولوەهاب تائی وەک جێگری دووەم و حەیدەر حسێن وەک ئەمینداری گشتی و سەرمەد عەبدولئیلا وەک ئەمینداری دارایی هەڵبژێردران، هەروەها وەک ئەندامیش مەحموود عەزیز و پشتیوان مەجید کە هەردووکیان کوردن هەڵبژێردران لەگەڵ هەرەیەک لە جەمیل عەزیز و سەلام عەواد و زاهد نووری و زیاد حەسەن، کە ئەوانیش وەک ئەندامانی لیژنەکە لەگەڵ دوو ئەندامە کوردە هەڵبژێردراون.

جێی ئاماژەیە، پێگەی کورد بە بەراورد بە پێشوو لەم هەڵبژاردنە زۆر لاواز دەردەکەوێت لەبەر ئەوەی هیچ پۆستێکی باڵا لە سەرۆک و جێگرانی یەکەم و دووەم و ئەمینداری دارایی و گشتی بە کورد نەدراوە، بە پێچەوانەی پێشووتر کە کورد هەندێک جار سەرۆکایەتی لیژنەکەشی وەرگرتوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close