عێراق سێ هەڵبژاردە بۆ پاڵەوانێتی دۆستانەی بەسرە بانگهێشت دەکات

سەرچاوەیەکی بەرپرس لە فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێراقی ڕایگەیاند کە ڕەزامەندی 3 هەڵبژاردەیان بۆ پاڵەوانتێتی (سەداقە)ی دۆستانە لە بەسرە پێگەیشتوە.

لەم بارەیەوە، عەبدولخالیق مەسعوود، سەرۆکی فیدڕاسیۆنی تۆپی پێی عێڕاق ڕایگەیاند کە فیدڕاسیۆنەکە ڕەزامەندی کۆتایی هەردوو هەڵبژاردەی ئوردن وسووریای پێگەیشتووە، هەروەها هەڵبژاردەی لوبنانیش ڕەزامەندییەکی سەرەتایی بۆ ئەوان ڕەوانە کردوە، پاڵەوانێتی سەداقە کە دۆستانەیە و ساڵانەیە ئامانجەکەشی گەڕانەوەی یارییە نێودەوڵەتییەکانە بۆهەموو پارەچەیەکی عێراق، پارساڵیش ئەنجامدراو تێیدا قەتەر توانی جامەکە بباتەوە.

ئاشکرایە کە هەڵبژاردەی عێراق لە دوایین بەشداری کردنی لە جامی ئاسیا توانی ئاستێکی بەرز پیشانبدات، بەڵام لە قۆناخی 16 بە تاکە گۆڵێک بە هەڵبژاردەی قەتەری براوەی نازناوەکە شکستی خوارد و ماڵئاوایی کرد.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close