گۆڵکاری بۆندزلیگا لەسەر بایەخی ڕیال و بارسێلۆنا قسەی خۆی کرد

لۆکا یۆڤیتش، ئەستێرەی سڕبی یانەی فڕانگفۆرتی ئەڵمانی و کە پێشەنگی گۆڵکارانی بۆندزلیگای گرتوە، سەبارت بە بایەخ پێدانی ریال مەدرید و بارسێلۆنا بە گواستنەوەی خۆشحاڵی خۆی دەبڕی.

یۆڤیتش لەم بارەیەوە بە ماڵپەڕی (sport bazar)ی گوت” شەڕەفێکی گەورەیە کە یانەی گەورەی لەم شێوەیە بایەخ بە من بدەن، من لێرە لە فڕانکفۆرت ئاسوودەم، بارودخم باشە” یۆڤیتش لە میانەی لێدوانەکەی هیچ ئاماژەیەکی سەبارەت بە داهاتووی خۆی نەدا و بابەتی جێهێشتنی یانەکەی خۆشی بە کراوەیی هێشتەوە.

ئاشکرایە کە (یۆڤێتش)ی تەمەن 21 ساڵ، بەهۆی تۆمارکردنی 14 گۆڵ لەم وەرزەی بۆندزلیگا لەگەڵ یانەی فڕانکفۆرت، سەرنجی یانە گەورەکانی ئەوروپای بۆ لای خۆی ڕاکێشا و لە ئێستاش هەردوو یانە گەورەکەی ئیسپانیای بەخۆیەوە سەرقاڵ کردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close