ڕامۆس لەسەر کارتە زەردەکەی یاری ئەیاکس ڕوونکردەوەیەک بڵاودەکاتەوە

دوای ئەوەی هەندێک لە میدیاکان دوای یارییەکەی ئەیاکس لەسەر زاری ڕامۆس ڕایانگەیاند کە ئەو بە ئەنقەست ئەو کارتە زەردەی بەرانبەر ئەیاکس وەرگرتوە، یاریزانەکە لەسەر ئەو قسانە ڕوونکردنەوەیەکی فەرمی دا.

لەم بارەیەوە ڕامۆس لەسەر هەژماری فەرمی خۆی لە تویتەر ڕوونکردنەوەیەکی بڵاوکردوەتەوە ڕایدەگەیەنێت کە کارتە زەردەکەی یارییەکەی دوێنێ شەوی بەرانبەر ئەیاکس بە ئەنقەست وەرنەگرتوە، بەڵکو بەهۆی گرژی و توندی یارییەکە بووە، ڕامۆس دەڵێت ” یارییکە چەندین جار گرژی بەخۆیەوە بینی، باشترین شت لە یارییەکە ئەنجامەکە بوو، خراپترین شتیش ئەوەیە کە ناتوانم لە یاری داهاتوو بەشداری بکەم، من دەمەوێت ڕوونکردنەوە بدەم و بڵێم کە ڕاگرتنم بەهۆی کارتە زەردەکان ئازارم دەدات و لە هەموو شتێکم بەلاوە ناخۆشترە، من بە ئەنقەست وام نەکردوە تا کارتی زەرد وەربگرم وەک ئەوەی پێشتر لە یاری ڕۆما ڕوویدا، من لەنێو هاندەران پشتگیری یانەکەم دەکەم، بەهیوای ئەوەی بۆ قۆناخی داهاتوو سەرکەوین، هەلا مەدرید”.

ئاشکرایە کە دوای یارییەکەی ئەیاکس و ریال مەدرید چەندین میدیای جیهانی لەسەر زاری ڕامۆس بڵاویانکردەوە کە ئەو گوتوویەتی بە ئەنقەست ئەو کارەی کردوە بۆ ئەوەی لە یاری گەڕانەوە یاری نەکات و بۆ قۆناخی هەشت ئامادەبێت، بەڵام خۆی ئەو کارە گەر لە لایەن (یوفا) گەر بسەلمێت ئەوا بۆ چەندین یاری سزا دەدرێت.

Tags

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close