ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراق بە هۆی ساختەکردنی پاسپۆرتەکەی بەتوندی سزادرا

دوای ئەوەی وەزارەتی ناوخۆی عێراقی بۆی دەرکەوت کە ئەستێرەیەکی هەڵبژاردەی عێراق پاسپۆرتی ساختەکراوی لە گەشتەکانی هەڵبژاردەی عێراق بەکار هێناوە، پاسپۆرتەکەی لێوەردەگرێتەوە و فیدڕاسیۆنی تۆپی پێش لە تیپەکەی دووردەخاتەوە.

بەگوێەری میدیا عێراقییەکان، یاریزان (عەلا مەهاوی) بەرگریکاری ڕاستی هەڵبژاردەی عێراق دوای ئەوەی لە وەزارەتی ناوخۆ پاسپۆرتەکەی لێ وەردەگیرێتەوە و پاسپۆرتێکی تازەی پێ دەدرێت کە لەدایک بوون و زانیارییەکانی لەگەڵ پاسپۆرتی یەکەم جیاوازی هەیە و لە لایەن فیدڕاسیۆنی ئاسیا و فیفاش تۆمار نەکراوە، بۆیە لە هەڵبژاردەی عێراق دووردەخرێتەوە و ئەگەری هەیە هیچی دیکە نەتوانێت درێسی هەڵبژاردەی عێراق بپۆشێتەوە.

مەهاوی یەکێکە لە یاریزانە دیاریەکانی هێڵی بەرگری و لە ئۆلۆمبیاتی ڕیۆدی جانیرۆی بەڕازیل ئەرکی ڕاگرتنی نێیمار لە یاری ئۆلۆمپی بەرازیل و ئۆلۆمپی عێراق پێ ڕاسپێردرابوو لەوەش سەرکەوتووبوو، بۆیە لەو ساتەوە بە بەردەوامی لەگەڵ هەڵبژاردەی عێراق یاریکردوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close