تۆخێل نهێنییەکانی شکست پێهێنانی مانچێستەریۆنایتد ئاشکرا دەکات

دوای تۆمار کردنی سەرکەوتنێکی زۆر گرنگ لە دەرەوەی یاریگای خۆی لە یاری چوونی قۆناخی 16چامپیۆنزلیگ بەرانبەر مانچێستەریۆنایتد، تۆماس تۆخێل، ڕاهێنەری یانە پاریسییەکە نهێنییەکانی ئەو سەرکەوتنەی خستە ڕوو.

لەم بارەیەوە تۆخێل بە رادیۆی مۆنتی کارلۆی ڕاگەیاند و گوتی “یارییەکی زۆر باشمان ئەنجامدا ئەویش بەهۆی وردبینی یاریزانەکان و هێور بوونیان لەنێو یاریگادا، هەروەها بەهۆی توندی و شەڕانگێزی هێڵی بەرگری یانەکەمان کەئاستیان نموونەیی بوو لە ڕاگرتنی کلیلەکانی مان یۆنایتد، من بە ڤیراتی و مارکینۆسم گوت “دەبێت زۆر خێرا بن لە تۆپ گواستنەوە، هەروەها گەر ویستیان بۆشاییەک لە هێڵی بەرگری مانچێستەر بدۆزنەوە پێویستە بە شێوەیەکی کتوپڕ ئاراستەی تۆپ بۆ لایەکی دی بگۆڕن، بەمەش زوو دەگەیشتینە گۆڵی ئەوان”.

تۆخێل گوتیشی ” زۆر ڕازیم لە ئاستی مباپی و دراکسلەر و دی ماریا ئەوان هاوکاری هێڵی بەرگریش بوون و دەگەڕانەوە، ئێمە لەکاتی بەرگری کردن بە 10 یاریزان بەرگریمان دەکرد بەمەش بۆشاییمان بۆ یاریزانانی مانچێستەر یۆنایتد نەهێشت بۆ پۆگبا و ماتیچ تا بە باشی تێدا بکەن، مباپی جیاوازی دروستکرد و دەیتوانی ئەنجامەکە بۆ 3-0 بەرز بکاتەوە.

Tags
Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close