ئەمڕۆ رۆژێکی مێژوویی دەبێت بۆ بۆفۆن

ئەمشەو یاریەکانی چوونی قۆناخی شازدە چامپیۆنزلیگ بەرێوەدەچێت و پاریس سانجێرمان لە شاری مانچستەر و لەنێو یاریگای ئۆڵدترافۆرد دەبێتە میوانی مانچستەر یونایتدی ئینگلیزی، جگە لەوە ئەمشەو بۆ جانلویجی بۆفۆ، رۆژێکی مێژوویی دەبێت.

جی جی بۆفۆ، دوای ئەوەی ئەمشەو لە پێکهاتەی سەرەکییە و بەشداری یاریی یانەکەی بەرامبەر مان یوو دەکات، دەبێتە چوارەم گۆڵپارێز لە مێژووی چامپیۆنزلیگ، کە لە تەمەنی 41ساڵی بەشداری یارییەکان بکات، دوای مارکۆ باڵۆتا، مارک شوارێزمان و ئەلیکسەندەر شڤکۆڤسکی.

بۆفۆ لە 28 جانیوەری ساڵی 1987 لە شاری کالیاری ئیتاڵیا لە دایک بووە و لە مێژووی خۆی تەنها بۆ سێ یانەی یاریی کردووە، ئەوانیش یانەکانی پارما، یۆڤنتۆس و پاریس سانجێرمانی فڕەنسیە.

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close