چێلسی دەیەوێت لامپارد بکاتە شوێنگرەوەی ساری

دوای ئەوەی رۆژی یەکشەممە چێلسی ئینگلیزی گەورەترین شکستی لە مێژووی خۆی لە پریمەرلیگ بەرامبەر مانچستەر ستی لێ تۆمار کرا بە شەش گۆڵی بێبەرامبە، یانەکە دەیەوێت ماوریسیۆ ساری ئیتاڵی لە پۆستەکەی لابدات و لامباردی یاریزانی پێشویان و راهێنەری ئێستای دێربی کاونتی بکاتە شوێنگرەوە.

رۆژنامەکانی ئینگلتەرا بلویان کردوەتەوە کە لامپارد رەتی کردوەتەوە کە ئەرکی راهێنەرایتی چێلسی وەربگرێت، چونکە ئێستا ئەو راهێنەری دێربی کاونتیە و گرێبەستی لەگەڵ ئەو یانەیە ماوە، جگە لەو لامپارد گوتویەتی: دەزانم بارودۆخی ئێستای چێلسی باش نییە، رێزم هەیە بۆ داواکەی چێلسی بەڵام ئێستا ئەم ئەرکە وەرناگرم، هەرچەندە بەردەوام چاودێری چێلسی دەکەم، رێزم بۆ ساری راهێنەریش هەیە هیوادارم ئەم بارودۆخە زوو تێپەرێت.

لامپارد، ساڵانێکی زۆر لە ریزەکای چێلسی لەندەنی یاریی کردووە و گۆڵکاری مێژووی ئەو یانەیە، لە سەرەتایی ئەم وەرزەوەش و تاوەکو ئێستاشی لەگەڵ بێت، راهێنەرایەتی یانەی دێربی کاونتی دەکات کە ئێستا پلە دوو ئینگلیزیە(چامپیۆن شیپ).

Show More

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close