راهێنەری پاریس سانجێرمان باسی گرینگی نێیمار دەکات بۆ یانەکەی

تۆماس تۆخێلی ئەلمانی و راهێنەری پاری سانجێرمان فرەنسی، پێش یاریی یانەکەی بەرامبەر مانچستەر یونایتد، کەوا بریارە ئەمڕۆ لە یاریی چونی قۆناخی پێش کۆتایی چامپیۆنزلیگ روو بەڕووی یەک ببنەوە باسی گرینگی یارییەکە و نێیمار داسێلڤای برازیلی بۆ یانەکەی کرد.

تۆخێل گوتی: یارییێکی گرینگ ئەنجامدەدەین بەرامبەر مانچستە یونایتد، نێیمار و کاڤانیمان لەگەڵ نابێت، کە هەردووکیان بەهۆی پێکانەوە دابراون، نێیمار یاریزانێکی زۆر گرینگە بۆ پێکهاتەکەم و کاریگەری لەسەر پێکهاتەکەم درووست دەکات، وەک چون ئەگەر مێسی و کریستیانۆ لەگەڵ یانەکانیا بەشداری نەکن کاریگەری دەبێت.

لەکۆتایی رهێنەری پاریس گوتویەتی: کە نێیمار یەکێکە لە باشترین یاریزانانی ئەوروپا و کاڤانیش یارانێکی زۆر باشە، نامەوێت ئەمڕۆ پالەپەستۆی زۆر لەسەر مباپێ درووست بکەم بەهۆی ئەوەی ئەم دوو یاریزانە یاریی ناکەن بەڵام گرینگ ئەویە شوێنیان پربکەینەوە.

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close