فەرمی: رامسی پەیوەندی بە یۆڤێنتۆس کرد

ئارۆن رامسی وێلزی و یاریزانی ئارسێناڵی ئینگلیزی بەفەرمی بووە یاریزانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی و لە هاوینی داهاتوو درێسی ئەو یانەی لەبەر دەکات.

پێگەی (BCC)ی بریتانی بلاوی کردەوە، کە کەمێک پێش ئێتسا ئاڕۆن رامسی لەگەڵ یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی گەیشتە رێککەوتن و بۆ ماوەی چوار ساڵ و تاوەکو کۆتایی وەرزی  2022/2023 دەبێتە یاریزانی بیانکۆ نێری، جگەوە لەوەی سەرچاوەکە ئاماژەی بەوە داوەکە رامسی، موچەیێکی هەفتانەی زۆر بەرز وەردەگرێت، کە 400هەزار جونەی ئیستەرلینیە لە هەفتەیەک.

رامسی لە کۆتایی ئەم وەرزە پەیوەندی بە ریزەکانی یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی دەکات، کە ئەمە 11ساڵە ئەو یاریزانە وێلزییە لە ریزەکانی یانە لەندەنییەکەیە.

 

بابه‌تی هاوشێوه‌

Back to top button
Close